له پێناو یه‌ک بۆشکه نه‌وت له خاکی پاکی سه‌وڵاوا
مه‌هدی سه‌ییدی
ساڵانێکی دوور، زۆر زوو، له شارۆچکه‌ی سه‌وڵاوا بووم به‌رانبه‌ر ئاوایی دووڕوو، خۆ وه‌کوو ئێسته نه‌بوو، شتێک به ناوی گاز و لووله‌که‌شی گاز نه ته‌نیا نه‌بوو، به‌ڵکوو ده‌نگ و باسیشی هه‌ر نه‌بوو، بۆ گرتنی نه‌وت ده‌بێ هه‌مووی حه‌واڵه‌ی پێ بێت. به‌رپرسی دابه‌شکردنی نه‌وتیش براده‌رێک به ناوی کاک ن. بوو.
ساڵێکیان چه‌ن جارێک بۆ گرتنی بۆشکه‌یه‌ک نه‌وت که‌وتمه هاتووچۆ. هه‌ر به‌ڵێنی ده‌دا و نه‌وت هه‌ر نه‌بوو. هه‌ر من ده‌چووم و ئه‌و هه‌ر نه‌ده‌هات. ئه‌و هه‌ر نه‌هات و من هه‌ر ده‌چووم.
حه‌زره‌تی مه‌حوی گوته‌نی:
دڵم ده‌رهات و تۆ هه‌ر ده‌رنه‌هاتی
نه‌هاتی، هه‌ر نه‌هاتی، هه‌ر نه‌هاتی
که ئه‌م خه‌نده و قسه و لێوه‌ت هه‌یه تۆ،
له باتیی شه‌ککه‌ر و نوقڵ و نه‌باتی
ده‌ده‌ی واده‌م به قه‌تڵ ئه‌مڕۆ، سبه‌ی هیچ
ئه‌تۆ شاهی، چییه وا بێ سه‌باتی؟
***
نه‌وت هه‌ر نه‌بوو، سه‌رمای سه‌وڵاواش له کۆساڵان به‌ره‌وخوار هاتبوو، چوومه به‌خشداری و که‌سانێک وه‌ک به‌ڕێز ڕه‌شیدزاده و کاک سوبحان خودامورادی هاتن به پیری داواکه‌م و گوێیان لێگرتم. وتم کاکه که ئێوه کاتی حه‌واڵه‌نووسین هێنده رووخۆشن چۆنه له کاتی دابه‌شکردنیشی چاودێری ناکه‌ن؟ به کوردی و به کورتی. نه‌وت نییه. سه‌رما و سۆڵه‌مان هه‌یه.
چوومه وه بۆ ماڵ. هێشتا دانه‌نیشتبووم زه‌نگی دریا زڕیا. ته‌قه له ده‌رگاوه به‌رزۆ بوو. خوا ڕه‌حممان پێ بکات ئه‌مه چییه؟ چی بووه؟ ڕاسته چاوه‌ڕێی له‌شکه‌ری سه‌رما و سۆڵ بووم. داخۆم ئه‌مه له‌شکه‌ری چی بێت.
به په‌له و هه‌ڵه‌داوان له‌و هه‌موو پلیکانه وه‌سه‌ر که‌وتم. دیم ماشینی نه‌وته‌که‌یه. ماشینی نه‌وته حه‌یاته‌که‌یه.
دیسانه‌وه حه‌زره‌تی مه‌حوی گوته‌نی:
به‌پیر ئه‌و ماهه‌وه چووم و به سه‌ر چووم
په‌ری بوو، ئه‌و نه‌بوو، شه‌و بوو، به‌سه‌رچووم
گله‌ی پێشم له سه‌ر سه‌ر هه‌م بووه بار
که دی من دوڵبه‌رم هات و به سه‌ر چووم
وتی قه‌ت واوه مه‌یه ، من واوه هه‌ر دێم
نه‌هات ئه‌و وا قه‌ت و من واوه هه‌ر چووم
نه‌وه‌ک ماشینی نه‌وته‌که به‌ڵکوو کاک ن. که بڕیار بوو ڕزگاکه‌رمان بێت له سه‌رما و به‌ڕێز ڕه‌شیدزاده و کاک سوبحان و چه‌ن که‌سێکی تریش زه‌حمه‌تیان کێشابوو نه‌وته‌که‌یان ئێسکۆرت کردبوو. چونکوو ئه‌گه‌ری ئه‌وه بوو له نیوه‌ی ڕێگه به‌ره‌و شوێنێکی تر ڕێبکه‌وێ.
نه‌وته خۆ هیچی له سه‌ر نییه و زۆریش تراوه. زۆر زوو ڕێڕه‌وی خۆی ئه‌گۆڕێ. له‌وانه‌یه ڕوو له ماڵی ئه‌و که‌سانه بکات که بۆ یه‌کساڵی ڕه‌به‌ق نه‌وتیان پاشه‌که‌وت کردبوو به‌ڵام چونکوو هێنده خه‌مخۆری ماڵ و مناڵیان بوون ده‌یانویست بۆ دوو ساڵی تریش پاشه‌که‌وتیان هه‌بێ. ئیتر خه‌مخۆری و بیر له داهاتوویه‌کی نادیار ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موومانه با دراوسێکه‌شمان یه‌ک دڵۆپه نه‌وت له ماڵیا نه‌بێت. و ئێسته ده‌بێ بڵێین با ماڵی ئێمه گه‌رم بێت ئیتر هیچ گرنیگ نییه له ناوچه سنوورییه‌کان گازیان پێ ناگات و فشاری ده‌که‌وێ.
ده‌س خۆشیم له هه‌موویان کرد و ڕووم کرده کاک ن. وتم:
کاکی به‌ڕێز!
خۆزگه هه‌موومال هه‌ر یه‌ک له جێگه‌ی خۆی و له پێگه‌ی خۆی و هه‌ر که‌سه و به پێی پله و پایه‌ی خۆی، ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆی ڕاپه‌ڕێنێ با پێویست به سه‌ردانی که‌سان و لایه‌نی تر نه‌بێت.
له کۆتایی:
1- خروجی گیری اخلاقی: در مصرف گاز صرفه جویی کنید که دوباره به دوران حواله و به دنبال مسئول پخش نفت نگردیم.
2- ئه‌م شته‌م بۆیه وه‌بیر که‌وته‌وه که ئه‌مڕۆ له ناو هه‌واڵه‌کانی ژێرنووسی که‌ناڵێکی کوردی نووسرابوو:
(( له سه‌ر داوای مه‌لا به‌ختیار، وه‌زاره‌تی نه‌وتی حکوومه‌تی عێراق بڕی 200 هه‌زار لیتر گاز بۆ زانکۆی سلێمانی دابینکرد.))
29 ڕێبه‌ندانی1395 هه‌تاوی
برچسب:
نویسنده: رادین زارعیان